ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 11/02/2026
کوردستان
+
-

لەمڕۆوە و لە ماوەی سێ رۆژدا موچەی تەواوی موچەخۆران دەکرێت و وەزارەتی دارایی دەڵێت ئەمڕۆ بەیانییەکەی موچە بەردەست نابێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

دوای پارەدارکردنی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بە زیاتر لە 931 ملیار دۆلار، وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە ماوەی سێ ڕۆژدا موچەی مانگی کانونی دووهەم-1ی تەواوی موچەخۆران دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو خشتەیە بڵاوکراوەتەوە ئەمڕۆ خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانییە سیاسییەکان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی.

 

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشداوە بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ئەمڕۆ لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، بۆیە داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکات لەدوای کاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆوە سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەندراو.

 

جیا لەوەش سبەینێ موچەی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکیی، دەستەی وەبەرهێنان، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، خاوەنپێداویستی تایبەت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابوریی، ماوخۆ، داد، حەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانیی و پیشەسازیی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیریی و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هێزی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم، دابەشدەکرێت.

 

هاوکات هەیینی موچە دابەشناکرێت و شەممەش کە کۆتاڕۆژە موچەی هەریەک لە، یەکەی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان و ئەنجومەنی ئاساییش و دەزگای ئاساییش دابەشدەکرێت...


403 جار خوێندراوەتەوە