سەرۆکی حەماس دەڵێت
ئیسرائیل دژایەتی سوریا دەکات و کورد و دروز و عەلەوی دەوێت، ئەوەش جیا لەوە
دەمینێتەوە بۆ ئیسرائیل تەنها هەرێمێکی سوننییە نەک دەوڵەت و دەیانەوێت سوریا تێکبدەن.
هەواڵ:KNNC
خالید مەشعەل، سەرۆكی دەرەوەی
بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی ڕایگەیاند: ئیسرائیل بە تەواوەتی دژایەی دەوڵەتی سوریا
دەکات و پێکهاتەکان بەهێز دەکات لە دژی.
خالد مەشعەل وتی،
ئیسرائیل دەوڵەتی سوریا ناوێت هەر لە یەکەم هەنگاوی سوریاوە بۆ بەهێزبوون خێرا
دژایەتیکردنی هەنگاوەکان لە ئیسرائیلەوە دەستی پێکرد و ئەوان دەوڵيتی سوریایان
ناوێت و کورد و دروز و عەلەوییان دەوێت، ئەوان سوریا بە دەوڵەت نازانن و بە هەرێمێکی
سوننی دادەنێن.
بەرپرسەکەی حەماس ئاماژەی بەوەدا "لەگەڵ هەنگاونانی دەسەڵاتى نوێ لە سوریا
بەرەپێشەوە، ئیسرائیل دەستیكرد بە دوژمنایەتی كردنی، نەک تەنها لە سنورەكانی و جەبەل
شێخ و گوندەوارەکانی دیمەشق و داماڵێنی چەك لە دیمەشقەوە تا دەگاتە سنوری فەلەستین، بەڵكو دەیانەوێت پێكهاتەی كۆمەڵگەی سوریی بە تەواوتی تێكبدەن و کار بۆ ئەو ئامنجە دەکەن"
354 جار خوێندراوەتەوە