عەباس عەراقچی: دەسبەرداری مافە ئەتۆمییەکانمان نابین تەنانەت ئەگەر ببێتە هۆی شەڕیش

KNN : Kurdish News Network
10:15 - 08/02/2026
جیهان
+
-

عەباس عەراقچی دەڵێت مافە ئەتۆمییەکانی ئێران دەپارێزن تەنانەت ئەگە ببێتە هۆی شەڕیش و کەس مافی نییە بە ئێمە بڵێت چی بکەن و بۆ نەیارەکان سەلماوە بە زەبری هێز هیچ بەسەر ئێراندا ناسەپێت.

 

هەواڵ:KNNC

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوە ئێران لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی پرسی دانوستان و ئەتۆم ڕایگەیاند: ئێران بە هیچ جۆرێک دەستبەردانی پیتاندنی یۆرانیۆم و مافە ئەتۆمییەکانی نابێت تەنانەت ئەگەر ببێتە هۆی شەڕیش، هەروەها پیتاندنی یۆرانیۆمیش پەیوەستە بە ئاستی پێویستییەکانی ئێران و ڕێککەوتنەکان.

 

وتیشی ئێمە وەک ئێران وتومانە بەدوای چەکی ئەتۆمەوە نین و خواستمان هەبوونی چەکی ئەتۆم نییە، شەڕی 12 ڕۆژە و هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیش سەلماندی ناتوانن بە زەبری هێز هیچمان بەسەردا بەسپێنن و تاکە بژاردەیەک کە لەبەردەم نەیارەکانمان ماوەتەوە دانوستانە و ئێرانیش سازش لەسەر مافەکانی ناکات و کەس بۆی نییە پێی بڵێت چی بکات.

عەباس عەراقچی لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە ئێران بەگوێرەی بەرامبەرەکەی مامەڵە دەکات، ئەوان دانوستانان بوێت ئێمەش دانوستانمان دەوێت و تاران جەخت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەت دەکاتەوە و بەپێچەوانەشەوە..

39 جار خوێندراوەتەوە