وەزیری بەرگریی تورکیا
دەڵێت بە هیچ شێوەیەک لە سوریا ناکشێینەوە و ئێمە ئاساییشی خۆمان دەپارێزین لە
بەرامبەر تیرۆر.
هەواڵ:KNNC
یەشار گولـلەر وەزیری
بەرگریی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا دەنگۆکانی کشانەوەی تورکیای لە سوریا
ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: هیc پلانێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە.
یەشار گولـلەر وتیشی،
تەواوی سیناریۆ و ئەگەرەکان کراوەن بەڵام کشانەوە لە بەرنامەدا نییە و تا کاتی
کۆتاییهێنان بە مەترسی و تیرۆر دەمێننەوە لە وڵاتەکەدا.
وەزیرە تورکییەکە
ئاماژەی بەوەکرد سەرباری ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشەق ئەنقەرە ئاساییشی خۆی بۆ گرنگە
و بەوپێیە مامەڵە دەکات و ڕێگە بە چالاکیی تیرۆرستی و جوداخوازیی نادات کە ببێتە
هۆی تێکدانی ئاساییشی تورکیا...
221 جار خوێندراوەتەوە