لە باکوری چین تەقینەوەیک ڕوویدا و بووە هۆی
گیانلەدەستدانی 8 کەس.
هەواڵ:KNNC
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی شینخوای چین، ژمارەی
کوژراوانی تەقینەوەیەک کە ڕۆژی شەممە لە کارگەیەکی بایۆتەکنەلۆژیی لە باکوری چین ڕوویدا
بۆ 8 کەس بەرزبووەتەوە.
ئاژانسەکە پێشتر بڵاویکردبوویەوە، ژمارەی قوربانیانی
تەقینەوەکەی کۆمپانیای جیاپێنگ بایۆتەکنۆلۆژیی لە شانشی کە نزیکەی 400 کیلۆمەتر لە
ڕۆژئاوای پەکین دوورە، 7 کەس بوون، ئەمە جگە لەوەی یەک کەسی بێسەروشوێنە، ئەمڕۆش
ئاژانسەکە ڕایگەیاند کە ژمارەکە بۆ 8 کەس بەرزبووەتەوە....
162 جار خوێندراوەتەوە