مەسعود پزشکیان دەڵێت ئێران
وەڵامی ڕێز بە ڕێز دەداتەوە و هەڕەشەش لە کەس قبوڵ ناکەن.
هەواڵ:KNNC
مەسعود پزشکیان سەرۆکی
ئێران لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئێران وەڵامی ڕێز
بە ڕێز دەداتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەڕەشەش لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکەن کە
بیەوێت شتێکیان بەسەردا بسەپێنێت.
لە بەشێکی دیکەی
قسەکانیدا لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم و ئەتۆم ئاماژەی بەوەدا، کە ئێران
دەستبەرداری مافە ئەتۆمییەکانی نابێت لەچوارچێوەی ئەو مافانەی لە پەیماننامە و
ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکاندا دیاریکراون.
وتیشی ئێران هەمیشە
لەگەڵ ئاشتییدایە و دانوستانەکانیشیان لەگەڵ ئەمەریکادا هەنگاوێکە بۆ ڕێککەوتن و بەرقەراربوونی ئاشتیی...
44 جار خوێندراوەتەوە