وتەبێژی وەزارەتی دارایی
و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی داهاتی ناوخۆ و
هەناردەکردنی نەوتەوە، نزیکەی 60 ٪ بۆ 70 ٪ـی تێچووی مووچەی فەرمانبەران دابین دەکات
و زۆرینەی بیانووەکانی بەغداشی بۆ نەناردنی بودجە بڕیوە.
هەواڵ: KNN
هونەر جەمال، وتەبێژی
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە مانگی
ئەیلوولی 2025 ـەوە هەناردەکردنی
نەوتی هەرێم دەستی پێکردووەتەوە و مانگانەش بڕی 120 ملیار
دینار لە داهاتی ناوخۆ وەک پابەندییەکی یاسایی ڕەوانەی بەغدا دەکرێت."
وتەبێژی وەزارەتی دارایی
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ڕادەستکردنی داهات و هەناردەی نەوت، هەرێمی کوردستان زۆرینەی
بیانووەکانی حکومەتی فیدراڵی نەهێشتووە. جەختیشی کردەوە کە ئێستا هەرێم دەتوانێت لە
٦٠٪ تاوەکو ٧٠٪ـی کۆی پارەی مووچە لەسەر داهاتی خۆی دابین بکات.
سەبارەت بە مووچەی
مانگی یەکی فەرمانبەران، هونەر جەمال وتی: "ئێمە هەموو ئەرکەکانمان جێبەجێ
کردووە و داهاتی 120 ملیار دیناری ناوخۆمان ڕەوانەی
بەغدا کردووە، بۆیە چاوەڕوانین لە نزیکترین کاتدا تەمویلی مووچەی مانگی یەک خەرج
بکرێت و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
161 جار خوێندراوەتەوە