عێراق دڵنیایی دەدات
لەوەی خەرجی موچە دابینکراوە و کورتهێنان و قەیران نابێتە گرفت لەبەردەم
دابەشکردنیدا.
هەواڵ:KNNC
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری
دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی دڵنیایی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و
خانەنشینان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە سەرجەم مووچەکان دابینکراون و هیچ مەترسییەک
لەسەر دۆخی دارایی وڵات نییە.
ساڵح لە لێدوانێکدا بۆ
ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوە کرد، هەر دواکەوتنێکی سنووردار کە لە دابەشکردنی
مووچەدا ڕووبدات، بە هیچ شێوەیەک بە واتای قەیرانی دارایی یان کورتهێنان نایەت.
ناوبراو ڕوونیکردەوە کە
هۆکاری ئەم جۆرە دواکەوتنانە تەنها پەیوەندی بە ڕێکارە ڕێکخستنەکان و میکانیزمە
کاتییەکانی خەرجکردن و بەڕێوەبردنی کاتە داراییەکانەوە هەیە.
وتیشی، بنەمای گشتی ئەوەیە
کە خەرجکردنی مووچە بەردەوام بێت و تەنها لە هەندێک حاڵەتی ناوازەدا جیاوازییەکی کەمی
کاتی دروست دەبێت کە کاریگەری لەسەر جێگیری دارایی و توانای دەوڵەت بۆ پێدانی شایستە
داراییەکان نابێت.
94 جار خوێندراوەتەوە