لەمەودوا هۆڕن لێدان
قەدەغەیە و سزاکەی تا دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیل دەڕوات.
هەواڵ:KNNC
ڕائید حەیدەر شاکر محەممەد
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند: بەکارهێنانی هۆڕنی ئۆتۆمبێل بە دەنگی بەرز، وەک
هەندێک شۆفێر دەیکەن، بەپێی یاسای هاتووچۆ ژمارە 8ی ساڵی 2019 سەرپێچییە و سزای
لەسەرە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەنگی
بەرزی هۆڕن سەرپێچییە و هۆشداریدا بە شۆفێران لە دەستکارییکردنی هۆڕنی ئۆتۆمبێلەکانیان
بۆ ئەوەی دەنگی تێکدەر و بێزارکەر دروستبکەن کە کاریگەری لەسەر پیادە و شۆفێرانی دیکە
دەبێت و هاووڵاتییان هەبێت.
وتیشی، بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆ بەردەوامە لە چاودێریکردنی سەرپێچییە جۆراوجۆرەکانی هاتوچۆ لەوبارەیەوە و لێپرسینەوە
لە شۆفێرانی سەرپێچیکار دەکات و سزای بەکارهێنانی هۆڕنی تێکدەر بریتییە لە دەستبەسەرداگرتنی
ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکار و سەپاندنی غەرامە بەسەر تاوانباران....
357 جار خوێندراوەتەوە