لیندسی گراهامی دۆستی
کورد جاریکی دیکە لەسەر کورد قسەیکرد و دەڵێت دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ تورکیا و
سعودیە بکرێت.
هەواڵ:KNNC
لیندسی گراهام سیناتۆری
کۆمارییەکان، دۆستی کورد و کەسایەتی نزیک لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە
نوێترین قسەیدا لەبارەی کورد داوای لە هەمووان کرد نزا بۆ کورد بکەن و لەگەڵ کورد
بوەستن.
ئاماژەی بەوەشدا،
کوردەکان لەگەڵ ئیسرائیلبوون و پاڵپشتیی گەورەیان بوون، بێگومان پاڵپشت و
هاوپەیمانی گرنگی ئەمەریکاشبوون، دەبێت ئێمەش ئەوەمان لەبەرچاوبێت.
لیندسی گراهام وتیشی، تورکیا و سعودیە لەنێو
بابەتەکەدان و ئێستا لەگەڵ سعودیە لە پەیوەندییدایە و لەگەڵ تورکیاش قسە دەکات،
ئەگەر بێت و شتەکان بەرەو باشیی نەچن و خراپتربن، ئەوا دەبێت لێپرسینەوە لە
تورکیا و سعودیە بکرێت بەرامبەر بەوەی بە کوردی دەکەن....
338 جار خوێندراوەتەوە