نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
و هەر بەرمیلێک نرخەکەی نزیکە لە 70 دۆلار.
هەواڵ:KNNC
دوای دابەزینی نرخەکەی لە ماوەکانی ڕابردوودا
جارێکی دیکە نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و ئەمڕۆ نرخی هەردووجۆرەکەی زیاتر
لە 2 دۆلار بەرزبوویەوە.
بەرزبوونەوەکەی ئەمڕۆ نرخی نەوت، بەرمێلێک
نەوتی خاوی برێنتی گەیاندە سەرو 67 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش
گەیشتە سەرو 62 دۆلار.
ئەوەش لە کاتێکدایە سەرەتای ئەمساڵ نرخی
بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 60 دۆلار و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکییش 57
دۆلاربوو...
230 جار خوێندراوەتەوە