ئەحمەد شەرع گەیشتە ڕوسیا و لەگەڵ ڤیلادمێر پوتین کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:49 - 28/01/2026
جیهان
+
-

ئەحمەد شەرع گەیشتە ڕوسیا و لەگەڵ ڤیلادمێر پوتین کۆدەبێتەوە و پرسی بوونی هێزەکانی ڕوسیاش لە سوریا لە تەوەری باسەکان دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سوریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڕوسیا و لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆی پایتەخت دابەزی.

 

بڕیارە ئەحمەد شەرعی سەرۆکی کاتیی سوریا لەگەڵ ڤیلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا کۆببێتەوە و پرسە هاوبەشەکانی نێوانیان تاووتوێت بکەن.

 

لای خۆشییەوە کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا کریملن لەبارەی سەردانەکەوە ڕایگەیاند: بابەتی پەیوەندییەکانی دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد باس دەکرێت و بوونی هێزکانی ڕوسیاش لە کۆبوونەوەکانی شەرع لە ڕوسیا باسدەکرێت...

59 جار خوێندراوەتەوە