هێرشی چەکدارانی سوریا بۆسەر کورد 350 هەزار کەسی ئاوارەکردوە و
هۆشداری لە لەکارکەوتنی چەندین شوێنی گشتیی دێت کە توانای پێشکەشکردنی
خزمەتگوزارییان نەماوە.
هەواڵ:KNNC
لە ئەنجامی هێرشەکانی
ئەم دواییەی حکومەتی دیمەشق بۆ سەر ناوچەکانی ڕەققە، تەبقە و دێرەزۆر، نزیکەی 350 هەزار
کەس ئاوارەبوون بۆ ناوچەکانی حەسەکە، قامیشلۆ و کۆبانی.
بەهۆی بەردەوامی هێرش
و پێشێلکارییەکانی حکومەتی سوریا، ناوچەکە بارودۆخی مرۆیی ناخۆشی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەو هاوکارییانەشی کە
بەم دواییە لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چوونەتە ناو شاری کۆبانی سنوردارە و خواستی
ناوخۆی ناوچەکە بۆ پێداویستییەکان پڕناکاتەوە.
سەرچاوەکانی بەڕێوەبەریی
خۆسەریش دەڵێن، ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بەردەوام بێت، ڕەنگە زۆرێک لە دامەزراوە سەرەکییەکانی
وەک نانەواخانە و نەخۆشخانەکان ناچار بکرێن کارەکانیان ڕابگرن چونکە توانای پێشکەشکردنی ئەو هەموو خزمەتگوزارییە لەوان بەدەرە...
24 جار خوێندراوەتەوە