سودانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات چەکدارە داعشەکانیان وەربگرنەوە

KNN : Kurdish News Network
01:58 - 27/01/2026
کوردستان
+
-

باڵیۆزی تورکیا سەردانی سودانی کرد و جەختیان لە پاراستنی ناوچەکە کردەوە لە داعش، سودانیش داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد وڵاتان چەکدارە داعشەکانی خۆیان وەربگرنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی جیهان دەکات، بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەمنیی خۆیان هەڵبگرن و چەکدارانی داعش کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتەکانیانن وەربگرنەوە.

 

سودانی لەکاتی پێشوازیکردن لە ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق، جەختی لەوە کردەوە کە عیراق کار بۆ رێگریکردن دەکات لە هەر دەرفەتێک بۆ گەڕانەوەی چالاکیی پاشماوەکانی داعش.

 

نوسینگەی راگەیاندنی سودانی ئاماژەی بەوەداوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر هاوکاریی هاوبەش کراوە بۆ پشتیوانییکردن لە سەقامگیریی سوریا و راگرتنی گرژییەکان لە ناوچەک، باڵیۆزی تورکیاش ستایشی هەنگاوەکانی عیراقی کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بەشێوەیەک کە یەکپارچەیی خاکی سوریا بپارێزێت.....

27 جار خوێندراوەتەوە