وەزارەتی دارایی و ئابوریی ڕایگەیاند خشتەی موچەی ئەم مانگەیان ڕەوانەی بەغداد کردوە و سبەینێش ڕادەستی دارایی بەغداد دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: خشتەی موچەی کانونی دووهەم-1 یان ڕەوانەی بەغداد کردوە و سبەینێش ڕادەستدەکرێت.
ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی:
لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەم ڕەوانەی بەغداد کرا .
ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٧ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد کراو بڕیارە سبەی چوارشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢٧ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
88 جار خوێندراوەتەوە