نرخی 100 دۆلار نزیکە لە 152 هەزار دینار

KNN : Kurdish News Network
12:02 - 26/01/2026
کوردستان
+
-

جیا لە بەرزبوونەوەکی ماوەی ڕابردوو ئەمڕۆ نرخی 100دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە و گەیشتە نزیکیی 152 هەزار دینار و تەنها لە دوو ڕۆژدا نزیکەی چوار هەزار لە بەهای دینار دابەزیوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

هەرچەندە لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا هەر 100 دۆلارێک بەرامبەربوو بە 149 هەزار و 750  دینار بەڵام دواتر بوو بە 151 هەزار و 750 دینار، واتا تا نیوەڕۆ دوو هەزار دینار چووە سەر نرخەکەی، ئەوەش جیا لەوەی لە بازاڕدا نرخی دۆلار لە ئاڵوگۆڕگەیەک بۆ ئاڵوگۆڕگەیەکی دیکە دەگۆڕێت و نرخەکەی لە دەرەوەی بازاری دراو زۆر زیاترە.

ئەوەش لە کاتێکدایە سەرەتای دوێنێ نرخی هەر 100 دۆلارێک 148 هەزار و 100 دیناربوو، واتا لە دوێنێوە نزیکەی چوار هەزار دینار چووەتە سەر نرخی دراوە ئەمەریکییەکە و باهای دینار زۆر دابەزیوە.

دابەزینی بەرچاوی بەهای دینار لە سەرەتاکانی ئەمساڵەوە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەردەوامە و لەو کاتەوە دراوی عێراقیی نزیکەی 10 هەزار دیناری لە بەهاکەی لەدەستداوە...

676 جار خوێندراوەتەوە