دوای مانەوەیان لە لیبیا؛ یەکەم کاروانی کۆچبەران گەیشتنەوە هەولێر

KNN : Kurdish News Network
12:49 - 23/01/2026
عێراق
+
-

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەغدا بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوە گیریان خواردووە، یەکەم کاروانی کۆچبەرانی عێراقی لە لیبیاوە گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

هەواڵ: KNN

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ هەینی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرە عێراقیانە دەستیپێکرد کە لە وڵاتی لیبیا بوون و لە یەکەم گەشتی ئاسمانیدا، ١٠٠ کۆچبەر گەیشتنەوە شاری هەولێر

 

لەمبارەیەوە ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس ڕایگەیاندوە؛ هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران بەردەوامە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گەشتێکی دیکەی ئاسمانیدا، ٩٧ کۆچبەری دیکە بگەڕێندرێنەوە بۆ خاکینیشتیمان

38 جار خوێندراوەتەوە