سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: هیچ گرفتێک لەبەردەم ناردنی موچە نییە

KNN : Kurdish News Network
03:30 - 24/01/2026
کوردستان
+
-

هەرێم 120 ملیار دینارەکەی ئامادەنیەو لەم هەفتەیەشدا لیستی موچە دەنێرێتە بەغداد سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دڵنیایی دەدات لەوەی هیج گرفتێک لەبەردەم ناردنی موچەدا نییە.

 

 هەواڵ:KNNC

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم لەم هەفەتیەدا لیستی موچە ڕەوانەی بەغداد دەکەن و لە ئەگەری پەسەند کردنیدا ئەمجا بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی دەخەنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق

 

لەبارەی ئامادەیی بڕی داهاتی ناوخۆی هەرێم لە ئێستا، ئەو سەرچاوەیە بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: تا ئێستا ئامادەنیە بڕی 120 ملیارەکە بەڵام کە لیستی موچە پەسەند کرا ئەوە وەک مانگەکانی ساڵی ڕابردو 48 ملیاردیناری  سلێمانی و ئەوەی دەشمێنێتەوە لە هەولێرو دهۆکەوە کۆدەکرێتەوەو بەکۆی گشتی دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق

سەرچاوەکە بە کەی ئێن ئێنیشی وت: هیچ گرفتێک لە موچەی مانگی یەکدا نیەو ئێمە لە گەڵ بەغداد لە  گفوگۆدا دابین لەسەر چارەنوسی 7 موچەی سێ ساڵی رابردو کە مافی هەرێمەو نەنێردراوە

421 جار خوێندراوەتەوە