سەرمای بەهێز
بەردەوام دەبێت شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان و بیابانەکانی عێراق دەگرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی هەرێمی
کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان و ساماڵ و پەڵەهەور
دەبێت و لەگەڵ ئەوەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە، بەڵام پلەکانی گەرما بە نزمیی
دەمێننەوە و سەرما و شەختە بەردەوام دەبێت.
هاوکات لە سبەی
شەوەوە ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ دەستپێکردنی
شەپۆلێکی بەفربارین بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لەنێوان 3پلەی ژێرسفر و 10 پلەی
سیلیزییدا دەبن.
لای خۆشییەوە کەشناس شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە سبەی پێنجشەممەوە شەپۆلێکیتری
بەفر و کڕێوە و بارانێکی کەم ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پێشبینی دەکرێت
بەفربارین تەواوی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ناوچەکەمان بەتەواوەتی سپیپۆشببێت،
چونکە شەپۆلەکە زۆرتر بەفربارینە و شڵێوە و کڕێوەشی لەگەڵە.
ئەو کەشناسە
ئاماژەی بەوەشدا، لە هەیینیدا شەپۆلەکە کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت و بازنەی بەفربارین فراوانتر و زیاتر دەبێت، ئەگەری هەیە لە دەشتاییەکانی گەرمیان و هەولێر و
تەنانەت موسڵ و بەشێکی ناوچە بیابانەکانی عێراقیش بەفر ببارێت...
1857 جار خوێندراوەتەوە