ساڵح موسلیم: تۆم باراک داوای کرد شەڕی حەشدی شەعبی بکەین و وتمان بەکرێگیراوی کەس نین

KNN : Kurdish News Network
11:51 - 25/01/2026
کوردستان
+
-

ساڵح موسلیم دەڵێت تۆم باراک داوای لە کورد کردوە شەڕی حەشدی شەعبی بکات و ڕەتمان کردەوە و وتمان ئێمە بەکرێگیراوی کەس نین و شەڕی گەلی خۆمان دەکەین، لەدوای ئەوەشەوە هێرشەکان دەستیان پێکرد و پلانگێڕییەکە جیهانیی بوو دژی کورد.

 

هەواڵ:KNNC

 

ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە ڕایگەیاند بە ئاشکرا داواکراوە کورد شەڕی حەشدی شەعبی بکات و تۆم باراک وتویەتی ڕاگرتی شەڕەکان یەکسانە بە هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی لەلایەن کوردەوە.

 

ساڵح موسلیم بە کورد تۆم باراک پێی وتون شەڕی حەشد بکەن و کورد بپارێزن لە شەڕی دیکە، ئێمەش لە کۆبوونەوەکەی دیمەشق بە تۆم باراک-مان وت ئێمە شەڕ و خەبات بە گەلی خۆمان و ئازادیی دەکەین، ئێمەی کورد بەکرێگیراوی کەس نین و شەڕی هیچ هێزێک ناکەین، هێرش نەکاتە سەرمان و ئەگەر هێرشەکان رانەگیرێن بەرگریی لە خۆمان دەکەین.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشی سەر کورد بە وردی پلانی بۆ دانرابوو، دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکەی پاریس هێرشی سەر گەڕەکە کوردییەکانی سەر شاری حەلەب دەستیپێکرد.

 

ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوەشدا، ئەوانەی لە کۆبوونەوە و رێککەوتنەکەی پاریس ئامادەبوون دەستیان لە پلانی هێرش بۆ سەر کورد هەبوو، ئیسرائیل، تورکیا، فەڕەنسا، ئینگلتەرا و ئەمریکا ئەمەش ئەوە دەردەخات پلانەکە نێودەوڵەتی بوو.

 

سەرکردە کوردەکە لە بەشێکی قسەکانیدا ڕایگەیاند: تورکیا پشتیوانی راستەوخۆی دیمەشقی کرد بۆ هێرشەکان و وڵاتانی کەنداویش لەڕێگەی میدیاوە پشتگیریان لەو پیلانگێڕییە کرد، ئەو گرووپانەی دژی کورد شەڕ دەکەن، بەنزیکەی هەموو پێداویستییەکانیان لە لایەن ئەنقەرەوە دابین دەکرێن.

 

باسی لەوەشکرد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا هەم هێرش دەکات، هەم زانیاریش بۆ گروپەکان کۆدەکاتەوە، چەندین چەک و زرێپۆش لەلایەن شەڕڤانان دەستیان بەسەرداگیراوە هی تورکیان، دەشڵێت، "پلانەکە تەنها ڕۆژئاوا نەبوو، بەڵکو باشوری کوردستانیش بوو، ئامانجەکە نەهێشتنی کوردبوو، هەروەها کشانەوە لە ناوچە عەرەبییەکان بۆ بەرژەوەندی خۆمان بووە و ڕێگریمان کردوە لە شەڕی کورد و عەرەب، هیج زیانێکی گەورەش بەر هێزەکانمان نەکەوتوە.

 

ساڵح موسلیم ئەوەشی وت، کە تائێستا مەترسییەکان بەردەوامە و هیچ شتێک چارەسەر نەکراوە، کوردیش دەتوانێت خۆی بپارێزێت و هەرچی ڕووبدات بەرگریی خۆمان دەکەین، دەبێت کورد بزانێت پلانەکە بەردەوامە و هێشتا کۆتایی نەهاتووە.

751 جار خوێندراوەتەوە