لیندسی گراهام
دەڵێت هەوڵی چڕ هەیە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی دژ بە کورد و تەنها چاوەڕێبن و ببینن
بزانن چۆن ئەو قەرزەی کورد دەدەینەوە کە جیهانیان لە داعش پاراست.
هەواڵ:KNNC
لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکان و دۆستی
کورد و کەسایەتی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: هەموو شت تەواو گۆڕاوە وئاماژه
بە وەرچەرخانێکی گەورە دەکات لەسیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بەکورد.
سیناتۆرە ئەمەریکییەکە بەدەستەواژەی (تەنها
چاوەڕوانبن (You just wait- ئاماژەی بەوەکردوە، کۆنگرێس ئامادەکاریی دهكات بۆ بەکارهێنانی کارتی بەهێز بۆ پاراستنی
کورد، ئەمە تەنها سیاسەت نییە، بەڵکو وەفایەکە بۆ ئەو خوێن و قوربانییەی کورد
لەشەڕی دژی داعش و لەپێناو جیهاندا ڕشتی و دای.
لیندسی گراهام وتویەتی، کاتێک ئەمەریکا و جیهان
پێوسیتی بە کورد و کورد لەگەڵیانبوو، ئێستاش کاتی دانەوەی قەرزی کوردە و تەنها
ببینن چی ڕوودەدات.
بهگوێرهى قسەکانی سیناتۆری کۆمارییەکان، لە
ئێستادا شەپۆلێکی بەهێزی پشتیوانیی لەناو ئەنجومەنی پیران دروستبوە، کە ڕێگەنادات
کورد پەراوێز بخرێت، و بابەتەکە تەنها پێچەوانەکردنەوەی هاوکێشە نییە بەڵکو کارەکە
زۆر لەوە قورستر و کاریگەرترە کە بیری لێدەکەنەوە...
1529 جار خوێندراوەتەوە