کۆبانێ؛ 4 منداڵ لە بەفر و سەرمادا ڕەقبوونەوە

KNN : Kurdish News Network
10:06 - 24/01/2026
کوردستان
+
-

گەمارۆدانی کۆبانێ بەردەوامە و مانگی سوری کوردییش دەڵێت چوار منداڵ لە سەرمادا ڕەقبوونەوە و هۆشداریی لە قەومانی کارەساتی مرۆیی دەدرێت لە شارەکە.


هەواڵ:KNNC

هەدیە عەبدوڵڵا هاوسەرۆکی ڕێکخراوی مانگی سوری کوردیی ڕایگەیاند: بەهۆی بەفربارین و سەرمای زۆرەوە 4 مانڵ لە کۆبانێ ڕەقبوونەوە و گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی شەڕی ناوچەکەوە خەڵکیکی زۆر ئاوارەبوون و ڕوویان لە کۆبانێ کردوە کە ئێستا بێجێ و بێڕێن و شارەکە بەدەست گەمارۆیەکی قورسەوە دەناڵێنێت کە ژیانکردن تیایدا ئەوپەڕی دژوارە و خەڵک لە پێدوایستییە سەرەتاییەکان بێبەشە.


ئەو کاربەدەستەی ڕێکخراوەکە وتوشییەتی، گەمارۆدانی سەختی شارەکە هۆکار بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە پاکوخاوێنی ژینگە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی تەندروستی گشتی دەبێت و لە ئێستاشدا کەرتی تەندروستی و مرۆیی لە کۆبانی مەترسیی تەواوی لەسەرە و وا بڕوات کارەسات دەقەومێت...

403 جار خوێندراوەتەوە