بەرخۆدانی کورد
سوریای ناچارکردوە پەنا بۆ زیرەکیی دەستکرد ببات و فەرهاد شامیش دەڵێت هەر شتێک
هەبێت هەسەدە خۆی بڵاوی دەکاتەوە و کەس باوەڕ بەو بڵاوکراوانە نەکات.
هەواڵ:KNNC
فەرهاد شامی
وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە په‌یامێكى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: شه‌ڕڤانان
و خه‌ڵكى ڕۆژئاواى كوردستان لەوە ئاگادارده‌كاته‌وه له‌فێڵێكى چه‌كداره‌كانى سه‌ر
به‌شه‌رع له‌باره‌ى په‌یامێكى مه‌زڵوم عه‌بدییه‌وه، ده‌شڵێت، ژه‌نەراڵ عه‌بدى هه‌ر
په‌یامێكى هه‌بێت خۆمان بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه، ئاشكراشیده‌كات، ئه‌وه‌ى بڵاوبوه‌ته‌وه،
زیره‌كى ده‌ستكرده‌و ڕاست نییه.
وتوشییەتی، گروپەکانی
سەر بەجۆلانی، دەنگێکی هاوشێوەی دەنگی ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و سەرکردەکانی دیکەی
کوردیان لەڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دروستکردوە.
به‌وته‌ى فەرهاد شامى،
ئه‌و ده‌نگه‌ى دروستكراوه، سەبارەت بەکشانەوەی هێزەکانى هه‌سه‌ده و شه‌ڕڤانانى
كورده لەشارى حەسەکەى ڕۆژئاواى كوردستان، تکای لە هەمووان کردوە ئاگاداربن و باوەڕ بەهیچ شتێک مه‌كه‌ن کە لەمیدیای فەرمی هێزەکانی هەسەدەوە بڵاونەبێتەوە.
جەختیشیکردوەتەوە فەرماندار مەزڵوم عه‌بدى و هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كى دیكه په‌یامیان هه‌بێت، هەسەدە بڵاوى
ده‌كاتەوە، بۆیه پێویسته هه‌موان ئاگاداربن ئه‌وه‌ى كراوه زیره‌كى ده‌ستكرده‌و
هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌وه نییه...
926 جار خوێندراوەتەوە