عەبدوڵڵا ئۆجالان
دەڵێت دەبێت سوریا مافی کورد بدات و کورد هێزی پاراستنی خۆی هەبێت ئەگەر نا
سیستمەکە دەبێتە دیکتاتۆرییەت.
هەواڵ:KNNC
دوای سەردانییکردنەکەی کۆمسیۆنی
پەرلەمانیی تورکیا بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی ڕێبەری گۆشەگیرکراوی کورد لە ئیمراڵی
کۆنوسێکیان بڵاوکردەوە و قسەکانی ناوبراو گوازراوەتەوە کە باس لە خۆپارێزیی کورد
دەکات لە دۆخی ئاڵۆزیی ناوچەکە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان
وتویەتی، دەبێت کورد هێزی خۆپاراستنی هەبێت و خۆی پارێزگاریی لە خۆی بکات، دەبێت لە
هەموو لایەنە ئاسایشیی-ئەمنیی و سەربازییەکاندا پێویستە هێزی هەسەدە و ئاسایشی
کورد بوونیان هەبێت.
وتوشییەتی، لە سوریا ڕێککەوتنی
هەر دوو هێزی و کورد و دیمەشق پێویستە، چونکە لە سووریا نەتەوەپەرستی بەهێزە و ئەو
کارانەی بنەماڵەی ئەسەد لە سوریا کردوویانە لەبەر چاوە، ئەگەر مەرجە دیموکراسییەکان
جێبەجێ نەکرێن، ئەحمەد شەرعیش سبەی دەبێتە دیکتاتۆرێک.
عەبدوڵڵا ئۆجالان
وتوشییەتی، دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت و پەنا بۆ هیچ لایەنێکی دەرەکیی نەبات لەچوارچێوەی
ئەو دەوڵەتانەی هەن مافەکانی دەستەبەربکرێن و دانی پێدابنرێت...
115 جار خوێندراوەتەوە