ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان درێژ دەکریەوە

KNN : Kurdish News Network
07:36 - 22/01/2026
کوردستان
+
-

 لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی هەولێر کە لە  نیوان مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا  بەڕیوە چوە ژمارەیەک پیشنیار خراونەتە، مەزڵوم عەبدیش مەرجی خۆی هەبوە

هەواڵ: KNN

بەپێی زانیارییەکان ، تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی بووە لە "درێژکردنەوەی ئاگربەست" لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی نوێی دیمەشق

 

 هەردوولا هاوڕابون کە پاراستنی هێمنیی ئێستا مەرجی بنەڕەتییە بۆ دەستپێکردنی هەر پڕۆسەیەکی سیاسی و تێپەڕاندنی ئەو ئاڵۆزییانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا سەریان هەڵدابو

 


هەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە ئەو نەخشەڕێگەیەی لە کۆبونەوەکەدا داڕێژراوە، وەک پێشنیارێکی فەرمی ئاراستەی ئەحمەد شەرع (سەرۆکی حکومەتی کاتی لە دیمەشق) بکرێت، بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی کۆتایی و گۆڕینی ئاگربەستەکە بۆ ڕێککەوتنێکی سەرتاسەری و درێژخایەن

 

هاوکات  تۆم باراک جەختی لەوە کردووەتەوە کە واشنتن پشتگیری لە مانەوەی ئاگربەست دەکات و دەیەوێت لێکتێگەیشتنەکانی 18 ی کانوونی دووەم (تایبەت بە تێکەڵکردنی هەسەدە لەناو دامەزراوە نیشتمانییەکان) بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، بە جۆرێک کە مافە دەستوورییەکانی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پارێزراو بن

 


چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، کاردانەوەی فەرمی لەلایەن "ئەحمەد شەرع" و حکومەتی نوێی سووریاوە لەسەر ئەم پێشنیارانە بڵاوبکرێتەوە

1308 جار خوێندراوەتەوە