ئیلهام ئەحمەد: ئاگربەست بەردی بناغەی جێبەجێکردنی دوارێککەوتنی کورد و دیمەشقە

KNN : Kurdish News Network
11:23 - 24/01/2026
کوردستان
+
-

ئیلهام ئەحمەد دەڵێت ئاگربەست بەردی بناغەی جێبەجێکردنی کۆتاڕێککەوتنی نێوان کورد و دیمەشقە و کورد هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دواییهێنانی یەکجارەکی بە شەڕ.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، سەبارەت بە ئاگربەست و جێبەجێکردنی ڕێککەوتن ڕایگەیاند: ئاگربەست بەردی بناغەی دواڕێککەوتنی کورد و دیمەشقە.

ئیلهام ئەحمەد وتی، ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە چالاکییە سەربازییەکان لە ناوچەکە و چەسپاندنی بەردی بناغەی جێبەجێکردنی ڕێکککەوتنی 18ی کانوونی دووهەمی نێوان کورد و دیمەشقە.

 

ئاماژەی بەوەشدا، لە هەوڵی تەواو و بەردەوامدان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی نیشتمانیی و نێودەوڵەتیی هەیە بۆ ئارامکردنەوەی ڕەوشەکە.

هاوسەرۆکی پەیوەندییەکان لەبارە دۆخی هاووڵاتییانەوە وتی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جووڵەیەکی گەورەی کۆچی بەکۆمەڵ لە زۆرێک لە گوند و شارۆچکەکانەوە هەبووە و هەمووان چاوەڕێی گەڕانەوەن بۆ ناوچەکانی خۆیان لەگەڵ خراپی دۆخەکە پڕۆسەی خوێندنیش وەستاوە...

108 جار خوێندراوەتەوە