بەرپرسانی ئەمەریکا تۆم
باراک بە ناپاکییکردن لە کورد تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن ناپاکیی
لە ئەمەریکاش کردوە لەپێناو تورکیا و دەبێت دووربخرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
ڕیک سانتۆروم، کۆنگرێسمانی
ئەمریکی لە هەژماری خۆی بابەتێکی لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا و ڕۆڵی
تۆم باراک بڵاوکردوەوە و نوسیویەتی ئەو ناپاکیی لە کورد کردوە.
ئەو کۆنگرێسمانە
وتویەتی، کوردەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە جیاتی ئەمەریکا و جیهان شەڕی
تیرۆریان کرد، ئەرکە سەختەکەیان دژی داعش ئەنجامداوە و دیموکراسییەکی فرەئاینییان
دامەزراندوە، ئێستاش دوای ئەو هەموو قوربانیی و خەباتە تۆم باراکی نێردەی دۆناڵد
ترەمپ ناپاکیی لێکردن.
هاوکات ئاماژەی
بەوەشکردوە باراک تەنها ناپاکیی لە کورد نەکردوە بەڵکو ناپاکیی لە کریستیانەکانی
سوریا و لە وڵاتەکەشمان کردووە لەپێناو تورکیادا، ڕەفتارەکانی جێگەی شەرمەزارییە،
بۆیە دەبێت هەرچی زووە دەبێت لە کارەکەی دوربخرێتەوە...
887 جار خوێندراوەتەوە