نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگەیاند.
ناوبراو لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕیاری کشانەوەکەی لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پشتگیریکردن لە دکتۆر فوئاد حسێن، کاندیدی فەرمی پارتی بۆ هەمان پۆست هاتووە.
هادی وێڕای دەربڕینی سوپاس بۆ ئەو متمانەیەی لەلایەن حزبەکەیەوە پێی درابوو، جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە بۆ یەکخستنی ڕیزەکانی پارتی و سەرخستنی کاندیدی دیاریکراوی حزبەکەیانە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا.
83 جار خوێندراوەتەوە