وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی
عێراق رایگەیاند: تا ئێستا 31 وەجبە لە عێراقییەکانی نیشتەجێی کەمپی هۆلی سووری گەڕاونەتەوە
کە ژمارەیان گەیشتووەتە نزیکەی 19000 کەس و تەنها کەمتر لە 5000 کەسی تر لەوێ ماونەتەوە
هەواڵ: KNN
کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی
کۆچ و کۆچبەران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی نزیکیی کەمپەکە
لە سنووری عێراق (تەنها ١٢.٥ کم)، وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی
بینراوە. حکومەت لە ڕێگەی پرۆسەیەکی وردی ئەمنییەوە، بێتاوانەکانی لەوانەی دەستیان
لە تاواندا هەبووە جیاکردووەتەوە؛ بە جۆرێک تۆمەتباران ڕادەستی دادگا کراون و ئەوانی
تریش دوای خولی چاکسازی لە کەمپی "جەدعە"، گەڕاونەتەوە ناوچە ڕەسەنەکانی
خۆیان
بڵاو کردنەوەی ئەو ئامارانە لەلایەن وەزارەتی کۆچی عێراەقە دوای ئەوەدێت لە ئاکامی هێرشی گروپە توندڕەوەکانی نزیک لە تورکیاو سورپای بەناو عەرەبی سوری بە هەزاران کەس و کاری داعش لەو کەمپەدا ڕایان کردو لە ئێستادا هۆشداری دەدرێت دزە بکەنە ناو خاکی عێراقەوە
26 جار خوێندراوەتەوە