عێراق 150 تیرۆرستی داعشی لە سوریا وەرگرتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:12 - 22/01/2026
عێراق
+
-

عێراق 150 زیندانیکراوی داعشی لە سوریا وەرگرتەوە و دەڵێت بەم نزیکانە سەرجەمیان وەردەگرنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەرگرتنەوەی 150 گیراوی داعشی لە سوریا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە بەم نزیکانە سەرجەمیان وەردەگیرێنەوە.

نوسینگەکە ڕایگەیاندوە، لەسەر بنەمای بەدواداچوونیان بۆ پێشهاتە نوێیەکانی ناوچەکە بۆ بە تایبەت سوریا و کاریگەرییەکانی گۆڕانی دۆخی ئاساییشی عێراق،، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەم دواییەی خۆیدا و بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، گواستنەوەی تیرۆریستانی عێراقی و بۆ گرتوخانەکانی عێراق پەسەندکرا، کە پێشتر لە زیندانەکانی پێشتر لە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدابوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە یەکەم کارواندا ئەمڕۆ 150 تیرۆرستیان لە سوریا وەرگرتوەتەوە، لە داهاتووشدا بەپێی هەڵسەنگاندنەکانیان سەرجەم ئەو گیراوە عێراقییانەی دیکە وەردەگرنەوە کە لە سوریا ماونەتەوە...

25 جار خوێندراوەتەوە