بانکی ناوەندی عێراق
دڵنیایی دەدات لە گراننەبوونی نرخی دۆلار و دەڵێت بە هەمان نرخی پێشوو جەێگیر
دەکرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
دوای ئەوەی لە سەرەتای
ئەمساڵەوە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هەر 100 دۆلارێکی
گەیشتە 150 هەزار دینار، بانکی ناوەندی یەکەمین قسەی لەوبارەیەوە کرد و وتی، نرخی
فەرمی وەک خۆی دەمێنێتەوە.
بانکی ناوەندی ئاماژەی
بەوەداوە، تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار نەکراوە، کە
هەر دۆلارێک بە 1320 دینار دەمێنێتەوە، ئەو نرخە ئاڵوگۆڕەی کە ئێستا دەسوڕێتەوە، ڕەنگدانەوەی
خواستی نافەرمی بازاڕە بۆ دۆلار لە دەرەوەی سیستەمی بانکی کە ڕێگەپێدراوە بۆ ئەنجامدانی
حەواڵەی دەرەکی لە ڕێگەی بانکە پەیوەندیدارەکانەوە.
لەو بارەیەوە حەیدەر
غازی وتەبێژی بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند: هەر
بەرزبوونەوەیەک لە بازاڕدا دەرئەنجامی ئەو خواستەیە کە لە دەرەوەی سیستەمی
بانکییە، بەتایبەت ئەو حەواڵانەی پەیوەستن بە ڕەسمی گومرگییەوە کە بەهۆی خواست لە دەرەوەی
سیستەمی بانکیدا سەپێنراوە.
وتیشی، بەکارهێنانی
باجی گومرگی پێش گواستنەوە فشارێکی بەرچاوی لەسەر ئەو کەسانە دروستکردووە کە بەدوای
دۆلاری نەختینەدا دەگەڕێن و لەپشت زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار بەرامبەر دینار بووە
لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا.
80 جار خوێندراوەتەوە