ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ:هەمو ئەو سەرکردانەی عێراق کە دژی چەکدانانی گروپەچەکدارەکانن هەمان سیناریۆی ڤەنزوێلایان دەبێت

KNN : Kurdish News Network
03:13 - 05/01/2026
عێراق
+
-

ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی نێودەوڵەتی لە بابەتێکدا باس لە چارەنوسی ئەو سەرکردانەی عێراق دەکات کە دژی دانانی چەکی گروپە چەکدارەکان و دەڵێت لە داهاتودا دەبنە ئامانجی ئەمریکا.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

مۆنتی کارلۆ دەڵێت، ئەو سەرکردانەی عێراق کە دژی دانانی چەکداماڵینی گروپە چەکدارەکانن و لەگەڵ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبین دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەن هەمان سیناریۆی فەنزوێلایان بەسەردا بێتەوە لەلایەن ئەمریکاوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە بەیاننامەیەکدا ،هەریەک لە لیواکانی سەیدولشوهەدا وئەنساروڵا و بزوتنەوەی نوجەبا و عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتائیبی حزبوڵا ڕایانگەیاند کە ئامادەنین چەکەکانیان دابنێن ،دوپاتی دەکەنەوە،چەکەکانیان پیرۆزە و هێمای بەرخۆدانە،گەرەنتی مانەوە و سەلامەتیان دەکات لە بەرگریکردن لە خاک و شوینە پیرۆزەکان.

 

ئەوان دەڵێن گفتوگۆکردن سەبارەت بە دانانی چەکەکانیان ئەوکاتەیەکە سەروەری تەواو بەدەستبێت و کۆتایی بە هەموبیانیەک بێت لە وڵاتەکەدا.

119 جار خوێندراوەتەوە