ئاژانسى ڕۆیته‌رز ورده‌كاریى
پلانه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا و توركیا و سووریا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، پلانه‌كه له دواى چوارى ئه‌م مانگه
ده‌ستى پێ كردووه، ورده‌كاریى پلانه‌كه‌یش له پاریس دانراوه، ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندیى
داوه هێرش بكرێته سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان به‌و مه‌رجه‌ی پارێزگارى له خه‌ڵكى سڤیل
بكرێت.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسى ڕۆیته‌رز راپۆرتێكى
بڵاو كردوه‌ته‌وه، بە ناونیشانی چۆن شه‌رع ده‌سه‌ڵاتى له ناوچه كوردییه‌كان وه‌رگرتووه
و ئه‌مه‌ریكاش وه‌ك لایه‌نگرى مایه‌وه؟
كۆبوونه‌وه‌كه له چوارى ئه‌م مانگه بووه، رۆژى
دواتر شاندێكى باڵاى سووریا سه‌ردانى پاریس‌یان كردووه و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كۆبوونه‌ته‌وه
به به‌شداریى ئه‌مه‌ریكا، له‌وێ به به‌رپرسانى ئیسرائیلیان راگه‌یاندووه ئه‌وان
هانى كوردان ده‌ده‌ن كه خۆیان له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق دوابخه‌ن. هه‌ر له‌و
كۆبونه‌وه‌یەش سوریا پێشنیارى كردووه هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كه كوردییه‌كان و
كه‌س ناڕه‌زایى ده‌رنه‌بڕیوه. كه‌چى باڵوێزى ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا كه له كۆبوونه‌وه‌كه
به‌شدار بووه، ئه‌مه‌ى به "درۆ" وه‌سف كردووه و ره‌تى كردووه‌ته‌وه
وڵاته‌كه‌ى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هێرشه‌كه دابێت.
هه‌ر له‌و كاته‌دا
توركیا پەیوه‌ندیى به سووریا كردووه و پێى راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندیى
داوه هێرشه‌كه بكرێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى خه‌ڵكى سڤیل نه‌كرێنه ئامانج. رۆیته‌رز
باس له‌وه‌ش ده‌كات چەند كۆبوونه‌وه‌ى تر له عێراق و دیمه‌شق و پاریس به‌ڕێوه‌چووه.
له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كان
تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا،
به راشكاوى به مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سووریاى دیمو‌كراتى راگه‌یاندووه،
چیتر به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ شه‌رعه. له‌و
كاته‌شدا ئه‌مه‌ریكا چه‌ند نیشانه‌یه‌ك به هه‌سه‌ده ده‌دات كه هێزه‌كانیان بكێشنه‌وه.
908 جار خوێندراوەتەوە