سەرما بەردەوام دەبێت و شەپۆلی چڕی بەفربارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات و لە ناوەندی شارەکانی هەرێم بەفردەبارێت.
هەواڵ:KNNC
بەپێی بڵاوکراوەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئاسمان پەڵەهەور و
نیمچەهەوردەبێت و لە کاتتژمێرەکانی ئێوارە و شەوەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی
گەرماش بە نزمیی دەمێننەوە و لەنێوان 3 پلەی ژێرسفر بۆ 10 پلەی سیلیزییدا دەبن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە درەنگانی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی چڕی
بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ شەپۆلەکەدا پلەکانی گەرما نزیکەی 5 پلەی
سیلیزیی دادەبەزن، کاریگەریی شەپۆلەکەش تەنها لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت و
تەنانەت لە بەشێک لە دەشتایی و بیابانەکانی عێراقیش بەفر دەبارێت.
لای خۆشییەوە پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری کەشناسی بە کەی ئێن ئێنی
ڕاگەیاند: شەپۆلەکەی ئەمجارە ڕێژەیەکی زۆر بەفر لەخۆدەگرێت بۆ تەواوی ناوچە
جیاوازەکان بە بڕی جیاواز، لەگەڵ ئەوەشدا چەق و چڕی دابارین کاتژمێر 8ی بەرەبەیانی سبەینێ
بۆ کاتژمێر 3ی عەسرە ، سبەینێ لە ناو سلێمانی و پێنجوێن 7 بۆ 25 سم بەفر دەبارێت و
بەرزترین پلەی گەرماش 2 پلەی ژێرسفر دەبێت...
1112 جار خوێندراوەتەوە