کەجەکە دەڵێت تورکیا دەیەوێت تەنها بە سوکایەتییکردن بە ئاڵاکەی ڕەوایەتی
بدات بە دەستدرێژییەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و کورد بە ئامانجدەگرێت.
هەواڵ:KNNC
کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە لەبارەی دۆخی ئێستای کورد و ڕۆژئاوای کوردستان
پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هەندێک مامەڵە لە چوارچێوەی ئەو شەڕی ئێستا دژی
کورد هەیە، تەنها بۆ لێدانە لە کورد و ئامانجیانە بەو جۆرە ڕەوایەتی بە کارە
ناڕەواکانی تورکیا بدەن لە سوریا.
کەجەکە وتویەتی، داگرتن و سوتاندنی ئاڵای تورکیا کە لە چوارچێوەی
ناڕەزایەتییەکاندا ڕوویداوە، یەکێکە لەو بیانووەی تورکیا دەیەوێت بەکاری بهێنێت و
بڵێت کورد سەرکێشی دەکات، بەو جۆرەش بەردەوام بێت لە دەستدرێژییەکانی لە ڕۆژئاوا.
کاجەکە ئاماژەی بەوەداوە، لە بەرامبەر سوکایەتییەکان بە ئاڵای تورکیا
هەریەک لە ئاکەپە و مەهەپە بە ئاشکرا دەڵێن ئێمە لێپرسینەوە دەکەین، ئەوەش ڕوونە
دەیانەوێت هەم ئاشتیی و چارەسەریی بشێوێنن و کورد وەک تاوانبار نیشان بدەن، هەمیش
بەو جۆرە ڕەوایەتی تەواوەتی بدەنە دەستدرێژی و داگیرکارییەکانیان بەرامبەر کورد و
کوردستان...
272 جار خوێندراوەتەوە