ئەمڕۆ 80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری
مههاباد تێپەڕدەبێت
هەواڵ:KNNC
کۆماری
کوردستان لە ماوەی 11 مانگ تەمەنیدا دەستکەوتی گەورەی لە چەندین بواری جیاوازدا
هەبوو و میراتی مەعنەویی بە نرخیشی وەک ناوی پێشمەرگە، ئاڵای کوردستان و سروودی
نیشتمانیی ئەی رەقیب بۆ نەوەکانی دواتر لە هەرچوار پارچەی کوردستان بەجێهێشت.
80ساڵ
لەمەوبەر و لە 22ی کانونی دووهەم-1ی 1946دا لە شاری مهاباد بە ئامادەبوونی 20 هەزار کەس لە
نوێنەرانی سەرجەم چین و توێژەکان لە هەموو ناوچەکانی کوردستانەوە، پێشەوا قازی
محەممەد، دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند.
ئەو رۆژە، ئەم
20 هەزار نوێنەرەی خەڵکی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا کە دواتر لە ژمارەی 8ی
رۆژنامەی کوردستاندا بڵاوکرایەوە، داوایان لە دەسەڵاتدارانی کۆمار کرد: لە هەموو
ئەو شوێنانەی کوردی لێ دەژی سەربەخۆیی رابگەیەندرێت، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شوورا
دەست پێبکرێت، حکومەتی نیشتمانیی کوردستان و وەزارەت و فەرمانگە پێویستەکان
دابمەزرێن، هێزی چەکداری نیشتمانیی کوردستان پێک بێ، لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ
پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی ساز بگرێت و پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی ئازەربایجان
پتەو بکرێت.
بەمشێوەیە
ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا حکومییەکانی سنووری دەسەڵاتی کۆمار هەڵدرا و
بناغەی یەکەمین حوکمڕانیی مۆدێڕنی کوردی دامەزرا.
لە 11 مانگ دواتردا لە 15ی کانونی یەکەم-12ی 1947دا لەلایەن ئێرانەوە هێرشی کرایە سەر و بە هێرشی سوپای ئێران ڕوخێندرا و دامەزرێنەرانی لە سێدارە
دران، ئەو کۆمارە ئەگەرچی تەمەنی نەگەیشتە ساڵێک و قازی محەمەد لە 31ی ئازاری 1947دا لە مەیدانی چوارچرای مەهاباد لەسێدارەدرا...
64 جار خوێندراوەتەوە