فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی
کەرکوک ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق، زنجیرەیەک ڕێکاری ئەمنیی
توندیان لە بازگەکانی هاوسنور لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەستپێکردوە، وەک وەڵامدانەوەیەک
بۆ گۆڕانکارییە خێراکانی سوریا و ڕێگری لە دزەکردنی ئەندامانی داعش
هەواڵ: KNN
فەریق روکن (ساڵح
حرز)، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سوپای عێراق بە هەماهەنگی دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکان،
کۆنترۆڵی بازگەکانی سنوری کەرکوک و هەرێمی کوردستانیان گرتووەتەدەست. ڕێکارەکان
وردبینییەکی چڕ لە ناسنامەی کەسەکان و ئەو کاڵایانە دەگرێتەوە کە لە هەرێمەوە ڕوودەکەنە
پارێزگاکە
سەبارەت بە هۆکاری
توندکردنی ڕێکارەکان، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی ڕووداوەکانی
ئەم دواییەی سوریا، پێشبینی شەپۆلێکی ئاوارەبون بەرەو هەرێمی کوردستان دەکرێت
وتیشی: مەترسی
هەیە ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش لە گرتوخانەکانی (شەدادی) و (هۆل) هەڵهاتبێتن
و هەوڵی دزەکردن بدەن، بۆیە هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
بەشێکی تری ڕێکارەکان
تایبەتە بە گەشتیاران؛ فەریق روکن ساڵح حرز جەختی کردەوە کە ڕێگری دەکرێت لە هاتنەناوەوەی
هەر کەس و گەشتیارێکی عەرەب یاخود بیانی کە ڤیزای فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراقیان
پێنەبێت
ئەم بڕیارە بۆ ئەوەیە
تیرۆریستان نەتوانن دۆخەکە بقۆزنەوە و بە ناسنامەی گەشتیارییەوە دزە بکەنە ناوچەکانی
ناوەڕاست و باشووری عێراق.
408 جار خوێندراوەتەوە