جەهەپە: حکومەتی سوریا وەک سەدام حسێن سورەتی ئەنفال و فتوحاتی بۆ قڕکردنی کورد بەکارهێنا

KNN : Kurdish News Network
02:26 - 21/01/2026
کوردستان
+
-

جەهەپە دەڵێت حکومەتی سوریا هەمان سیاسەتی سەدام حسێن بۆ قڕکردنی کورد پەیڕەو دەکات و ئەوەش نیشانی دەدات کە ئامانجیان لە دەستبردن بۆ کورد کۆمەڵکوژییە.

هەواڵ:KNNC

 

ئینان ئاکگیون لەناو پەرڵەمانی توركیا ڕایگەیاند: سورەتی ئەنفال بۆ کوشتنی کورد بەکارهات، ئەوەش پێشهاتێکی مەترسیدارە، کە سەرۆکایەتی کاروباری سوریا ئەم وتارەی بۆ مزگەوتەکان ناردوە".

وتیشی ئەگەر دەوڵەتی سوریا لەکاتی کوژرانی کورددا ئاماژە بەسورەتی ئەنفال بکات، ئەمە بە هونەری سیاسەت ناژمێردرێ، بەڵکو بانگەوازە بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی، چونکە هێشتا ئەوە لە بیرنەچووە کە سەدام حسێن چۆن سورەتی ئەنفالی بۆ کوشتنی کورد بەکارهێنا.

پەرلەمانتارەکەی جەهەپە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر ئەمە لەلایەن سەرۆکایەتیی کاروباری ئاینیی سوریا وەک بانگەوازی فتوحات، تەکبیر و بانگەوازی جیهاد دوبارە بکرێتەوە، نیشاندەری ئامانجی ئەوانە لە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر کورد لە باکوری سوریا-ڕۆژئاوای کوردستان...

162 جار خوێندراوەتەوە