لە قامیشلۆ دوو
تەقینەوە ڕوویاندا و هەسەدەش لەبارەی زیانەکان ڕوونکردنەوە دەدات.
هەواڵ:KNNC
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 21-01-2026 دوو تەقینەوە
شاری قامشلۆیان هەژاند. یەکەمیان بە درۆن و ئەوی دیکەش لە رێگەی شۆفێری ماتۆڕسکیلێک
بوو.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات-
هەسەدە بڵاویکردەوە، لە یەک کاتدا دوو تەقینەوە لە قامیشلۆ ڕوویانداوە، یەکێکیانهێرشێکی
درۆنیی بووە بۆسەر گەڕەکی (عویجە) لە قامشلۆ، هێرشەکەی دیکەشیان خۆکوژیی بووە و هێرشکارێک
کە ماتۆڕسکیلی پێبوو، خۆی لەنێو گەراجی نەخۆشخانەی (دڵ و چاو) تەقاندەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هەسەدە، زیانەکان تەنیا
مادی بوون و تاوەکو ئێستا هیچ بریندار و گیانلەدەستدانێکی سڤیل یان سەربازی تۆمار
نەکراوە.
بەرپرسێکی ئاساییشیش لە ناوچەکە ڕایگەیاندوە، ئەو شوێنانەیان کردووەتە ئامانج کە پێشتر لەلایەن
هێزە ئەمنییەکانەوە چۆڵکرابوون، بۆیە زیانەکان تەنیا ماددی بوون و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەم
تەقینەوانە تەنیا ماوەیەكی كەم دوای ئەوە دێن کە وەزارەتی بەرگریی سووریا و فەرماندەیی
گشتیی هەسەدە لەسەر ئاگربەستێکی چوار رۆژە رێککەوتن.
37 جار خوێندراوەتەوە