سەرۆکایەتی کۆماری سوریا
لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە لێکتێگەیشتنێک کراوە بۆ پێدانی چوار ڕۆژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات
بۆ ڕاوێژکردن لەسەر پلانێکی ورد بۆ رێککەوتن
هەواڵ: KNN
سەرۆکایەتی کۆماری سوریا
ڕایگەیاند: ئەگەر ڕێککەوتنێک بکرێت، هێزەکانی سوریا ناچنە ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە
و قامیشلۆ و لە پەراوێزی شارەکانیان دەمێننەوە، هێڵی کاتی و وردەکاری بۆ یەکخستنی
ئاشتیانەی پارێزگای حەسەکە بە شاری قامیشلۆشەوە، دواتر تاوتوێ دەکرێت
ئەوەشی خستەڕو: "
کە هێزە سەربازییەکانی سوریا ناچنە ناو گوندە کوردنشینەکانەوە، هەروەها هیچ هێزێکی
چەکداریش لەو گوندانەدا ئامادە نابێت جگە لە هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکان کە لە دانیشتوانی
ناوچەکە پێکهاتون، بەپێی ڕێککەوتنەکە"
سەرۆکایەتی سوریا لە بەیاننامەکەیدا
ئاماژەی بەوە کردوە کە مەزلوم عەبدی کاندیدی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبێت بۆ پۆستی بریکاری وەزیری بەرگری ، جگە لە پێشنیارکردنی
کاندیدێک بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکە
باس لەوەشکراوە، بە پێی ئەملێکتێگەیشتە ئەگەر ببێتە رێکەوتن ئەوا سەرجەم هێزە سەربازی و
ئەمنییەکانی هەسەدە لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆدا جێ دەکرێنەوە
ڕوونیشیکردەوە، فەرمانی
ژمارە 13، تایبەت بە مافە زمانەوانی و کولتووری و هاوڵاتیبوونی کورد، جێبەجێ دەکرێت،
کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونێکی هاوبەشە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی یەکگرتوو و بەهێز لەسەر
بنەمای هاوبەشی نیشتمانی و زامنکردنی مافی هەموو پێکهاتەکانی
ئاماژەی بەوەشکردووە،
جێبەجێکردنی ئەم لێکتێگەیشتنە کاتژمێر ٨:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ دەستپێدەکات
1013 جار خوێندراوەتەوە