ساڤایا بە
بڵاوکردنەوەی وێنەکەی هەرا دەنێتەوە و دراوی سەردامی بەعسی عێراق لەسەر مێزەکەی ترەمپە.
هەواڵ:KNNC
مارک ساڤایا
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێنەی کۆبونەوەیهكى خۆی و دۆناڵد ترهمپى بڵاوکردەوە،
تیایدا ترەمپ لەسەر مێزێک دانیشتوە، ساڤایا لەتەنیشتی وەستاوە و لەکاتی قسەکردنیدا
سهرنجى بۆسهر مێزهكه چوه، بهڵام لهسهر ئهو مێزه دراوێكى كۆنى عێراقیی
لەبەردەم ترەمپدایە کە وێنەی سەدام حسێنی لەسەرە.
ساڤایا لە
پۆستەکەیدا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە و تەنها وتویەتی "خۆشحاڵبووە بە
بینینی ترەمپ و ڕۆژێکی نایاب بووە".
بەلەبەرچاوگرتنی
هەستیاریی وێنهى سهر دراوهكه و مێژوه سیاسییەکەی، بەتایبەتی لەچوارچێوەی
گرژییهكانى ئەمریکاو عێراقدا، شەپۆلێک پرسیار و لێکدانەوەی بهدواى خۆیدا هێناوه،
زۆرکەس ئەو دیمەنەیان بەنائاسایی و پڕمانای قووڵ لێکدەدرێتەوە، بەوپێیەی ئێستا دۆخی سیاسیی ناوچەکە لە گۆڕاندایە و عێراقیش لەو وڵاتانەیە کە ئەمەریکا بەردەوام هۆشداریی و ڕێنمایی پێدەدات بۆ گونجان لەگەڵ دۆخەکە بەپێی ویستی واشنتن....
85 جار خوێندراوەتەوە