تورکیا هێرشی کردە سەر قامیشلۆ

KNN : Kurdish News Network
10:59 - 21/01/2026
کوردستان
+
-

هەسەدە و دیمەشق ئاگربەستیان ڕاگەیاند و تورکیاش هێرشی کردە سەر قامیشلۆ.

 

هەواڵ:KNNC

 

دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست تورکیا لە ڕیگەی فڕۆکە سەربازییەکانییەوە هێرشی کردە سەر قامیشلۆ و ناوچەیەکی ئاوەدانی بە ئامانجگرت.

کامەران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقیی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمەریکیی ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 12:09 دوێنێ شەو، فڕۆکەی ئاکەنجی تورکی، گوندی عوجەی سنوری قامیشلۆ و مەیدانێکی کراوەی تەنیشت (نەخۆشخانەی دڵ و چاو)ی قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستانی بە ئامانج گرت.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە ئەو هێرشانە بوونەتە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ، بەڵام کچان و کوڕانی قامیشلۆ بە چەکەوە لەسەر شەقامەکانن و بۆ پارێزگاری ئامادەن.

 

ئەوەش هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە ئاگربەستێکی چوار ڕۆژە لەنێوان هەسەدە و دیمەشق ڕاگەیاندراوە بە مەبەستی ڕێککەوتن و گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنانی یەکجارەکی بە شەڕ...

72 جار خوێندراوەتەوە