مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی
گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەوشی سەربازیی
باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بە مەترسیدار وەسف کرد
هەواڵ: KNN
عەبدی ڕایگەیاند کە هێزەکانیان پاشەکشەیان کردوە
بۆ ئەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتووانیان کوردن و جەختی کردەوە کە پاراستنی ئەم
ناوچانە هێڵی سوورە و بە توندی بەرگرییان لێ دەکەن
عەبدی ئاشکرای کرد کە
کەمپی هۆڵ (کە تایبەتە بە خێزانەکانی داعش) لە ئێوارەی دوێنێوە ڕووبەڕوی هێرشی
توند و هەوڵی کۆنترۆڵکردن بووەتەوە.، ئاماژەی بەوەش کرد کە پاسەوانانی کەمپەکە بەهۆی
هێرشی تانک و زرێپۆشەکانەوە، ناچار بە پاشەکشە کراون
فەرماندەی گشتیی هەسەدە حکومەتی سووریای تۆمەتبار کرد بەوەی
هێرشە چڕەکانی بۆ سەر حەسەکە و کۆبانێ بەردەوامە و ئامادە نییە هیچ دەسپێشخەرییەکی
ئاشتی و ڕاگرتنی شەڕ قبوڵ بکات کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا پێشکەش کراون
هۆشداری دا لەوەی هێرشەکان بۆ سەر بنکەکانی دەستبەسەرکردنی
چەکدارانی داعش لە "شەدادی" و کەمپی "هۆڵ" گەیشتووەتە ئاستێکی
مەترسیدار، داواشی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتیی خۆیان لە پاراستنی
ئەو شوێنانە هەڵبگرن
مەزڵووم عەبدی لە کۆتاییدا
سڵاوی بۆ بەرخودانی خەڵک و شەڕڤانان نارد لەو ناوچانەی کە بە وتەی ئەو، ڕووبەڕووی
"کوشتنی سیستماتیکی کوردان" دەبنەوە.
297 جار خوێندراوەتەوە