هێنری لێڤی: جیهان ناپاکیی لەو کوردانە دەکات کە لە داعش پاراستنی

KNN : Kurdish News Network
04:23 - 20/01/2026
کوردستان
+
-

هێنری لیڤی دەڵێت جیهان ناپاکیی لەو کوردانە دەکات کە لە داعش پاراستنی و هەمووانیش بیریان بێت ئەوان چ گروتخانەیەکی مەترسیداریان لەژێر دەستدایە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بێرنارد هێنری لێڤی، فەیلەسووف و نووسەری دیاری فەرەنسی، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و چەند فەرماندەیەکی دیکە بڵاوکردەوە.

لێڤی لەسەر وێنەکە نووسیویەتی: "خیانەتکردن لە کورد لەلایەن ڕۆژئاواوە یەکێکە لە گۆڕانکارییە هەرە نائارامکەرەکانی سەردەمەکەمان."

فەیلەسووفە فەرەنسییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، نابێت جیهان ڕۆڵی کورد لە شەڕی دژی تیرۆردا لەبیر بکات و دەڵێت: "هەرگیز لەبیر مەکەن کە شەڕڤانە قارەمانەکانی جەنەراڵ مەزڵووم، داعشیان تێکشکاند کاتێک داعش هەڕەشە بوو بۆ جیهان. هەروەها هەرگیز لەبیر مەکەن کە ئەوان پاسەوانیی ئەو زیندانانە دەکەن کە خراپترین تیرۆریستانی سەر زەوی تێیاندا گیراون

50 جار خوێندراوەتەوە