سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوپەیمانی
نێودەوڵەتی دەکات "ئه‌ركى خۆى له پاراستنى سه‌قامگيرى و رێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى
داعش جێبه‌جێ بكات". و دەشڵێت، "پێويسته مافى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان
له سووريا پارێزراو بن و له ده‌ستوورى داهاتووى سووريادا مسۆگه‌ر بكرێن".
هەواڵ: KNNN
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئێمه له هه‌رێمى
كوردستان به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له به‌رده‌واميى پێكدادان و روبه‌ڕووبوونه‌وه
سه‌ربازييه‌كانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووريا و هه‌سه‌ده ده‌ڕوانين"
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "به‌رده‌واميى
شه‌ڕ و پێكدادان هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى سووريا و ناوچه‌كه
به‌گشتى دروست ده‌كات و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ده‌هێنێته‌وه ئاراوه"
لەبارەی راگرتنی شەڕ و نەهێشتنی گرژییەکانی
سووریا و رۆژئاوای کوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى
هه‌مو هاوكارى و يارمه‌تييه‌كين".
لەبارەی مەترسییەکانی داعش و سەرهەڵدانەوەی لە
سووریا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، " ئه‌ركى
خۆى له پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش جێبه‌جێ بكات".
75 جار خوێندراوەتەوە