عەلی قەرەداخی دەڵێت هەسەدە
پەیمانی شکاندوە و بە هەموو توانامەوە پاڵپشتی ئەحمەد شەرع دەکەم خوا بیپارێزێت.
هەواڵ:KNNC
عەلی قەرەداخی سەرۆکی یەکێتیی
زانایانی ئیسلامیی جیهان، پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە دەڵێت: جێگای
سەرسوڕمانە مولحیدە توندڕەوەکانی کورد شانبەشانی ئاڵای تورکیا وێنەی من دەسووتێنن،
ڕادەی بوختان و درۆ و خراپەکاری لەم دوژمنایەتیەدا هەموو سنوورە ئیسلامی و ئەخلاقییەکانی
بەزاندوە.
وتوشییەتی، هەسەدە
پابەند نەبووە بەڕێککەوتن لەگەڵ سوریا، بۆیە بە هەموو توانایەوە پاڵپشتی ئەحمەد شەرع
دەکات و نزاش دەکات خوا بیپارێزێت.
لە بەشێکی دیکەی
قسەکانیا وتویەتی، لای سەیرە کە بێباوەڕ و مولحیدەکان وێنەی ئەوی سەرۆکی یەکێتی زانایانی
جیهانی ئیسلامیی لەگەڵ ئاڵای تورکیا دەسوتێنن.
ئەوەش دوای ئەوەدێت کە هەڵوێستەکانی ئەو کەسایەتییە کوردە لەبەرامبەر دۆزی کورد، ناڕەزایەتییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو لەنێو کوردان...
419 جار خوێندراوەتەوە