شەپۆلی نوێی
بارانبارین بەڕێوەیە و بەفربارینیش شارەکان دەگرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی هەرێمی
کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان
ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە سبەینێ ئێوارەوە بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت
و لە شەودا بارانبارین دەستپێدەکات.
لەبارە پلەکانی
گەرماشەوە کەشانسیی ڕایگەیاندوە کە پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە، بەرترین
پلەکانی گەرماش لەنێوان 2 بۆ 13 پلەی سیلیزییدا دەبن.
لای خۆشییەوە کەشناس
پشتیوان پێنجوێنی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: کەشوهەوا گۆڕانکارییتەواوی بەسەردا دێت و پێشبینی دەکرێت بەفرابرین بەشێکی باشی ناوچەکان بگرێتەوە، لەنێویشیاندا ناوەندی شاری سلێمانی.
لەبارەی کاتەکەی ئەو کەشناسە وتی، لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەدا لە
شاری سلێمانی بەفر دەبارێت و لە ئێوارەی ڕۆژی
چوارشەممە بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ئاسمان هەوراویی دەبێت و بەفربارینیش لە
هەندێک کاتدا بەردەوام دەبێت...
3131 جار خوێندراوەتەوە