شاندێکی دەمپارتی لە ئیمراڵییە

KNN : Kurdish News Network
01:32 - 17/01/2026
کوردستان
+
-

شاندی دەمپارتی سەردانی دورگەی ئیمراڵییان کرد و بڕیارە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆببنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-دەمپارتی گەیشتنە دورگەی ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕیبەری گۆشەگیرکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە کۆدەبنەوە.

 

سەردانیکردنی ئەو شاندە لە کاتێکدایە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا ناهەموارە و تا ئێستا کورد و دیمەشق نەگەیشتنونەتە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ مەزڵوم کۆبانێ و تۆم باراک لە هەولێر لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا کۆدەبنەوە...

36 جار خوێندراوەتەوە