هەسەدە لە دوو ناوچە دەکشێتەوە کە دوای ڕووخانی ئەسەد تیایدا جێگیربوو
مەزڵوم عەبدیش دەڵێت کشانەوەیان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازارە.
هەواڵ:KNNC
مه‌زڵوم
عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزەکانی سوریای دیموکرات-هه‌سه‌ده په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و
ڕایگه‌یاند: بەپشتبەستن بەبانگەوازی گەلانی دۆست‌و ناوبژیوانان، لەنیشاندانی
نیەتپاکیمان بۆ تەواوکردنی پرۆسەی یەکگرتن‌و پابەندبون بەمەرجەکانی ڕێککەوتنی 10ی
ئازار، بڕیارمانداوە به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزەکانمان لەهێڵەكانى ئێستای
ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە لەدوو ڕۆژی ڕابردودا کەوتوونەتە به‌ر په‌لامارى گروپه‌كانى
دیمه‌شق، بکشێنینەوە بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات.
ئه‌و ناوچانه‌ى
ئێستا دیمه‌شق داوایانده‌كاته‌وه و هەسەدە لێیان دەکشێتەوە دێرحافر و مه‌سكه‌نه‌ی عەرەبنشین کە له‌دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه شه‌ڕڤانانی تێدا جێگیربوون.
لەو بارەیەوە
سەرکردە سەربازییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەیان بەوەداوە،هۆكارى چوونى شه‌ڕڤانان
لەو کاتەدا ئه‌وه‌بوو، داعش مه‌ترسییه‌كى جدى بوو بۆسه‌ر ناوچه‌كانى سنورى ژێر
كۆنترۆڵى کورد و ڕۆژئاواى كوردستان، به‌تایبه‌ت هاتوچۆكردنى داعش له‌مبه‌رو ئه‌وبه‌رى
ڕوبارى فورات.
ئاماژەیان
بەوەشکردوە، ئه‌وكاتیش ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووە شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده بچنە
ئەو ناوچانەی ئێستا لێی دەکشێنەوە بەڵام بە تێگەیاندنیان لە مەترسییەکانی داعش
قایل‌بوون بە چوونی شەڕڤانان بۆ ناوچەکە، بە کشانەوەی ئەمڕۆش ئیتر بوعاسی لە تەبقە
دەبێتە سنوری نێوان کورد و هەسەدە لەگەڵ سوپا و دیمەشق...
26 جار خوێندراوەتەوە