دەستهەڵگرتن لە
کورد مەرجی ئەمەریکایە بۆ نەسەپاندنەوەی سزای قەیسەر بەسەر سوریادا و جێگری سەرۆکی ئەمەریکاش بە ئەحمەد شەرعی وتوە دەبێت دەست
لە هێرشەکانیان بۆسەر کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا هەڵبگرن و ئەمەریکا سوریایەکی سەقامگیری دەوێت.
هەواڵ:KNNC
ئاڵۆزییەکانی
سوریا بەردەوامن ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکییش دەڵێت کە جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەحمەد شەرع قسەیکردوە و وتویەتی دەبێت کێشەکانی لەگەڵ کورد بە ئاستییانە چارەسەر بکەیت، مەرجی واشنتن بۆ
سوریا دەستهەڵگرتنە لە کورد و ڕاگرتنی هێرشەکانە، لەپێناو گەڕانەوەی سەقامگیریی بۆ
سوریا، تا دووبارە سزای قەیسەر بەسەر دیمەشقدا نەسەپێتەوە.
ئەوەش هاوکاتە
لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکانی دەرکردنی مەرسومی سەرۆکایەتی کۆماری ڕاگوزەری سوریا
لەبارەی مافە سەرەتاییەکانی کورد و دوای ئەوەش مەزڵوم کۆبانێ وتی، کشانەوە
لە دێرحافر و مەسکەنە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازارە و کورد لە ڕۆژهەڵاتی بە
دڵنیایی وەرگرتن لە ئەمەریکا و نێوەندگیرەکان فوڕات وەک خۆی دەمێنێتەوە...
197 جار خوێندراوەتەوە